حەیدەر عەبادی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

‌حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر

وێستگە نیوز- 

حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر، پەیامێک ئاراستەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکات و داوا دەکات ئەو کێشانە یەکلابکاتەوە دوای پرۆسەی ھەڵبژاردن دروستبوون و بوونەتە مایەی ئاڵۆزکردنی رەوشەکە و کە ببێتە مایەی ھەڕەشە لەسەر یەکریزی گەل و سەلامەتی سیستمی گشتی رەتیدەکەنەوە.

عەبادی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوە، گرنگتر لە سەرکەوتن و شکستی ھەڵبژاردن پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکریزی نیشتمانیی و چاکسازی سیستمی سیاسییە، ھەر جۆرە پۆلێنکارییەکی سیاسی کە ببێتە مایەی ھەڕەشە لەسەر یەکریزی گەل و سەلامەتی سیستمی گشتی رەتیدەکەنەوە.

ئەوەشیختەڕوو، ''ھەڵوێستیان بەرامبەر ھەڵبژاردن روون و راشکاوانەیە کە نابێت بخرێتە ژێر بەرژەوەندی تایبەت و بەرژەوەندی بەرەیی، لە سەرەتای سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ساڵی 2019ش داوای ھەڵبژاردنێکی پێشوەختی پاکیان کردوە کە دادپەروەری بەدیبھێنێت.

عەبادی ئەوەشی وتووە، ''پێویستە متمانە بگەڕێنێتەوە بۆ سیستمی سیاسی، لەگەڵ پیرۆزبایشیان لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن رەخنەیان لە پشێوی رێکارەکانی کۆمسیۆن ھەیە کە بوونەتە مایەی دروستکردنی ئاڵۆزی.''
 
سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر باسیلەوەشکردووە، ''پشتیوانی ھەموو بانگەوازەکانی ھێورکردنەوە دەکەن و کاردەکەن بۆ رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دڵنیاکردنەوەی ھەموان، داواشی لە کۆمسیۆن کردووە ئەو کێشانە یەکلا بکاتەوە کەلە پرۆسەی ھەڵبژاردندا دەرکەوتوون و بوونەتە مایەی ئاڵۆزکردنی رەوشی گشتی.''


PM:03:48:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 5052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت