کۆمەڵ شاندێکی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا ناردۆتە بەغدا
لۆگۆی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
وێستگە نیوز_
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵ-ی دادگەریی بە میدیایی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، "لە ئەنجامی ئەژماركردنەوەی دەستی چەند بنكەیەكی دەنگدان و بەراوردكردنی بە ئەنجامەكانی ئەژماری ئەلیكترۆنی، دەركەوتووە جیاوازیی زۆر لە ژمارەی دەنگەكاندا هەیە".
سەرچاوەکە ئەمرۆ 14ی تشرینی یەکەمی 2021، ئاماژەی بەوەشکردووە، "كۆمەڵی دادگەری داوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگی سەرجەم بنەكانی دەنگدان دەكات، وەك هەوڵێك بۆ ڕێگری لە ساختەكاری و فەوتاندنی دەنگی هاووڵاتیان".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "کۆمەڵی دادگەریی کوردستان شاندێکی ناردووەتە بەغدا بۆ چاودێریی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان و تۆمارکردنی سکاڵا لە کۆمسیۆن".
ئەمرۆ پێنجەشەممە، حه‌سه‌ن سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، "راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كان وه‌ك رێوشوێنێكی یاسایی بوو ئه‌نجامماندا، ره‌نگه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت، ده‌بێت لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتن و یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی سكاڵاكان بن".
ئەوەشیخستۆتەڕوو، "پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ كه‌م و كوڕی بووە، تا ئێستا سكاڵای سوور له لایه‌ن و پێكهاته و هاوپه‌یمانێتیی و لیسته‌كان، تۆمار نه‌كراون و دوای ده‌ستكردن به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی، گۆڕانكاری له ده‌ره‌نجامه‌كان دروست بوو، كه ئه‌مه كارێكی سرووشتییه، به‌ڵام كۆمسیۆن ناچێته ژێر باری هیچ فشارێكی سیاسی''.
PM:03:36:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت