كۆمیسیۆن: هیچ سكاڵایەکی ''سوور'' له لایه‌ن پێكهاتەکانی عێراقەوە تۆمار نه‌كراوە
وێستگە نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ فشارێك ناتوانێت گۆڕانكاری له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دروست بكات و ده‌بێت لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتن و یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی سكاڵاكان بن، دەشڵێت، هیچ سكاڵایەکی ''سوور'' له لایه‌ن و پێكهاتەکانی عێراقەوە تۆمار نه‌كراوە.
حه‌سه‌ن سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كان وه‌ك رێوشوێنێكی یاسایی بوو ئه‌نجامماندا، ره‌نگه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت، ده‌بێت لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتن و یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی سكاڵاكان بن.
ئەوەشیخستۆتەڕوو، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ كه‌م و كوڕی بووە، تا ئێستا سكاڵای سوور له لایه‌ن و پێكهاته و هاوپه‌یمانێتیی و لیسته‌كان، تۆمار نه‌كراون و دوای ده‌ستكردن به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی، گۆڕانكاری له ده‌ره‌نجامه‌كان دروست بوو، كه ئه‌مه كارێكی سرووشتییه، به‌ڵام كۆمسیۆن ناچێته ژێر باری هیچ فشارێكی سیاسی.''
باسیلەوەشکردووە، لە مادده‌ی 38 له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وێستگه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێت بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ستی، كۆمیسیۆنیش هیچ ده‌نگێك ون ناكات.
ئەوەشی وتووە، ده‌ره‌نجامی 8 هەزارو 547 وێستگه‌ی ده‌نگدان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و نه‌نێردراوه بۆ كۆمسیۆن.
PM:03:05:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت