شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەنگە ببێتە مایەی شەڕو كوشتار

‌شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهان

وێستگە نیوز- 

ڕابەری تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، چەند تێبینیەكی لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەنگە ببێتە مایەی شەڕو كوشتار".

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەم، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "رێژەی زۆری بەشدارینەكردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، هەڵبژاردن دەخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعیەت و ناڕزایی دەربڕین لەئاستی هەڵبژاردنەكان و رازی نەبوون بە ئەنجامەكانی، ئەوەش وادەكات رەنگە هەندێك كەس دانی پێادا نەنێن، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو مەترسییانەی دواتر دێنە پێشەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان خوانەخواستە ڕەنگە ببێتە مایەی هەڕەشەو ناڕەزایی‌و پشێویی‌و توندوتیژیی‌و شەڕو كوشتار، بەمجۆرەش دەگەڕێینەوە گۆشەی وێرانكاریی‌و لەناوچون‌و جیابونەوە".

سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهان داواشی لە زانایان و بیرمەندانی گەلی عێراق كرد هەوڵی نەهیشتنی كەوتنەوەی ئاگری فیتنە بدەن.


PM:02:33:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو