لەسەر لێپرسینەوەیەك كارمەندێكی سیكیوریتی لە سلێمانی كوژرا
هەڤاڵ محەمەد كاكەبرا کارمەندەکەی سکوێرتی دەروازە ستی
وێستگه نیوز ـ
له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه له کوڕی بەرپرسێک كه به خێراییه‌كی زۆر رۆیشتووه، كارمه‌ندێكی سكوێرتی له سلێمانی كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شەوی رابردوو هەڤاڵ محەمەد كاكەبرا، كە كارمەندی سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتیە لە شاری سلێمانی لە پرسگەی پرۆژەكە داوای وەستانی ئۆتۆمبێلی كوڕی بەرپرسێك دەكات كە دەیەوێت بچێتە ناو پرۆژەكەوە، كوڕی بەرپرسەكە دەستڕێژی گوللـەی لێدەكات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه نیوز، به‌هۆی دەستڕێژی گوللـەی کوڕی بەرپرسەکەوە كارمه‌نده سكوێرتیه‌كه‌ی ئیدارەی دەروازە سیتی گیانی له ده‌ستداوه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر وێستگه نیوز په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی پۆلیسه‌وه كرد، به‌ڵام زانیاری زیاتری له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستنه‌كه‌وت.
PM:02:23:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت