سه‌در لیژنه‌ی دانوستاندنی پێكهێنانی حكومه‌ت دیاریکرد
دەقی نوسراوی موقتەدا سەدر
وێستگە نیوز_
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ناوی شاندی دانوستانكاری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق بڵاوكرده‌وه.
موقته‌دا سه‌در له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه لیژنه‌ی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، نوێنه‌رایه‌تی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندووە، لیژنه‌ی ناوبراو ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی بۆ ئه‌م قۆناغه دروستبكه‌ن، ئه‌میش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خۆپارێزی له‌و كه‌سانه‌ی كه تێبینیمان له سه‌ریان هه‌یه.
رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌و لیژنه‌یه بكات، كه پێكهاتوون له:
حه‌سه‌ن عه‌زاری / سه‌رۆكی لیژنه
نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی / جێگری یه‌كه‌م
نه‌بیل ته‌ڕه‌فی / جێگری دووه‌م
حاكم زاملی / پاڵپشتی لیژنه
PM:02:09:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 6548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت