ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سەردانی تورکیا دەکات

‌شاندی تاڵیبان لە کۆبوونەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
شاندێکی بزووتنەوەی تاڵیبان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، سەردانی ئەنقەرە دەکات.

 
بڕیارە شاندەکەی تاڵیبان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، ئەمیرخان موتەقی، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، سەرۆکایەتی شاندەکەی تاڵیبان دەکات.
 
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند، بەنیازن لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکەدا سەردانی شاری کابول بکەن.
 
هێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ چوونە ئەفغانستان و یارمەتی هێزەکانی ئەفغانستانیان دەدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان، بەڵام دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ئەمساڵ تاڵیبان دەستی بەسەر کابوولی پایتەختدا گرت. هێزەکانی تورکیا ناچاربوون وڵاتەکە جێبهێڵن.
 


PM:12:06:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت