بۆ پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێکی سلێمانی بڕی 357 ملیۆن دینار خەرجكرا

‌پارێزگای سلێمانی فۆتۆ: ڕەهێڵ محەمەد

وێستگە نیوز- 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە بڕی 357 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی تەرخانکراوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە گوژمەی 357 ملیۆن دیناری خەرج دەکرێت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەکە. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌  لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، خه‌رج ده‌كرێت.''


AM:11:59:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو