ئەمڕۆ لە هەولێر دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ لە هەولێر دەنگی ته‌قینه‌وه دەبیسترێت، پارێزگای هه‌ولێریش دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان نەترسن، چونكە دەنگی تەقاندنەوەی لەناوبردنی چەكی كۆنی هاوپەیمانانە.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌بیسترێت، كه هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش چەند بۆمبێكی ماوەبەسەرچوو دەتەقێننەوە.
هاوڵاتیانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه پێویست بە دڵەراوکێ و ترس ناکات.
AM:11:32:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت