وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی: بێدەنگ نابین لەئاست چاواشەکاری و ناهەقیەکان


وێستگە نیوز- 

وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان رایگەیاند، بایکۆت جۆرێکە لەخەباتی سیاسی و مافی سیاسی و یاساییە بۆ هەمو کەسێکیش، دەشڵیت، بۆچی بۆ ئێمە خیانەت و خزمەتکردنی دەسەڵات بێت، بۆیە  کە بەرامبەرمان دەکرێت. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، عبدالله وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "سەرکردایەتی بزوتنەوە بێدەنگ نابێت لەئاست چاواشەکاری و ناهەقیەکان کە بەرامبەری دەکرێت، دەشڵێت، پڕو پاگەندەی ژەهراوی و دوژمن کارانەی ناحەزان کار ناکات لەکادیر و ئەندامانی بزوتنەوە و بایکۆت جۆرێکە لەخەباتی سیاسی و مافی سیاسی و یاساییە بۆ هەمو کەسێکیش بۆچی بۆ ئێمە خیانەت و خزمەتکردنی دەسەڵات بێت".

باسیلەوەشکردووە، ''گەلی کوردستان هۆشیارەو ئەندام و کادیرانی بزوتنەوەش لەئاستی دۆخەکەدان و باش تێگەیشتون لەپڕو پاگەندەی بێ بنەماو بێدەنگ وبێ وەڵامیش نابین بۆ پیلانی پیلانگێڕان، ئەوەشی وتووە، ''60%ی خەڵکی کوردستان و عێراق  بایکۆتی پڕۆسەکەیان کرد.''

10ی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بزوتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کردوو داوای لە ڤلایەنگرانیشی کرد دەنگ نەدەن و بایکۆتی بکەن. 


AM:11:30:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو