به وێنه.. له رانیه خۆپیشاندان دژی گرانبوونی به‌نزین ئه‌نجام درا
دیمەنێک لە گردبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین، خاوه‌ن مینی پاسه‌كانی هێڵی رانیه _حاجیاوا، گردبوونه‌وه و چوونه به‌رده‌م قایمقایمقامیه‌تی قەزای رانیە.
ئه‌میر حه‌سه‌ن، په‌یامنێری وێستگه نیوز رایگه‌یاند: ئه‌و خاوه‌ن پاسانه داوادەکەن کە نرخی گواستنەوە گران بکرێت، چونکە بەنزین گران بووە و هیچ هه‌وڵێكیش بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی نییه.
له ئێستادا گواستنه‌وه‌ی نەفەر به مینی پاسه‌كان لە حاجیاوا بۆ رانیە بە هه‌زار دیناره و ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن ببێته هه‌زار و 500 دینار، لە چوارقوڕنەش بۆ رانیه بە 500 دیناره‌و داوا ده‌كه‌ن ببێته هه‌زار دینار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ جارێكی تر نرخی به‌نزین به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی هه‌ر لیترێك به‌نزینی جۆری نۆرماڵ گه‌یشته 850 دینار.
AM:11:25:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت