جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: ئاماده‌م ده‌ستله‌كار بکێشمەوە
د. هێرش سه‌لیم
وێستگه نیوز ـ
یه‌كه‌م به‌رپرسی گۆڕان له حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته حكومییه‌كه‌ی و ده‌شڵێت: "سەبەرزیشم كە لە رێبازی نه‌وشیروان مسته‌فا لام نەداوە".
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دووچاری شكستێكی گه‌وره هات و نه‌یتوانی هیچ كاندیدێكی ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ناوخۆیی ئه‌ندامانی كرده‌وه.
له نوێترین پێشهاتیشدا ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش بكشێته‌وه.
د. هێرش سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له نووسینێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "وەك یەكەم كەس لە پۆستی حكومەتی خۆجێی سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەم دەست لەكار بكێشمەوە و سەبەرزیشم كە لە رێبازی كاك نەوشیروان لام نەداوەو درێژە پێدەری ئەو هەنگاو رێبازەشم بۆ هەستانەوە و درێژە پێدان".
باسی له‌وه‌شكردووه‌كه پۆستەكه‌ی بۆ موزایەدە و خۆ دەرخستن نیە، به‌ڵكو لە دڵسۆزی و پیرۆزی رێبازەكەیە.
AM:10:09:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 14780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت