لە هه‌ولێر زه‌وی بۆ 13 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی دابینكرا

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز_
        
پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، 13 پڕۆژە لە کۆبوونەوەی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، به‌ سەرپەرشتی پارێزگاری هه‌ولێر زەویان بۆ تەرخانکرا.


لە ئەژماری خۆی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان پارێزگای هه‌ولێر، بڕیار  لە بارەی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی ئەو داوا و داخوازیانە كرا کە دەیانەوێت پڕۆژە پیشەسازییەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بخەنەگەڕ.

ئاماژە بەوەشکراوە،  لەکۆی (17) داواكاری کە داوای زەویانکردبوو بۆ پڕۆژەکانیان، ڕەزامەندی بۆ دابینکردنی  (13) پڕۆژە درا.

روونیشكراوەتەوە، جگه‌ له‌مانه‌، پڕۆژەكانی دیكه‌ هەڵوەشانەوە و یەکێکی تریش ڕەتکرایەوە و داوای ڕوونکردنەوە و دیراسەکردنیش بۆ دوو پڕۆژە کراون.


PM:10:14:13/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت