لە قوتابخانەیەکی قەڵادزێ 14 مامۆستا تووشی کۆرۆنا دەبن

‌وێنە.. ئەرشیڤ

وێستگە نیوز_ ئەمیر حەسەن

بەڕێوەبەری پەروەردەی قەڵادزێ دەڵێت، لە قوتابخانەیەک 14مامۆستا تووشی کۆرۆنا بوون، داوامانکردووە کەسوکاریان پشکنین بۆ خوێندکارەکانیش بکەن.


مەحمود حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەڵادزێ ئەمرۆ چوارشەممە 13ی تشرنی یەکەمی 2021، بە وێستگە نیوز-ی وت، "14مامۆستا لە قوتابخانەی ڕێنمای بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەڵادزێ توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابوون".

دەشڵێت، "بەو هۆیەوە لە ئەمرۆوە بۆ ماوەی 14ڕۆژ مامۆستاکان کەرەنتینەدەکرێن و دەوام لە قوتابخانەیەکە ڕادەگیرێ"، ئاماژەی بەوەشکرد، " 300قوتابی لەو قوتابخانەیە  دەخوێنن سەرەرای جێگری تەندروستی مامۆستاکان، داوامان لە کەسوکاری قوتابییەکان کردووە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکەن".

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەسەرەتای مانگی 9ی ئەمساڵ و بەسێ قۆناغ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە بنەرەتی و ئامادەییەکانی ڕاگەیاند، ئەوەش بە پەیرەوکردنی رێنمایی تەندروستی حکومەتی هەرێم گوژمەیەکی بۆ ڕێکارەکانی تەرخانکرد.

هاوکات ئەمرۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری تووشبوونی کۆرۆنای  بڵاوکردەوە، کە هەزارو 99 كەس توشی كۆرۆنا بوون و ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە بۆ 26 کەس بەرزبۆتەوە لەو ماوەیەدا.


PM:08:49:13/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت