ئەنجومەنى وەزیران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

‌کۆبونەوەی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان

وێستگە نیوز- 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەى ئاسایی خۆی ئەنجامداو تیایدا لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆکراوەو لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى حکومەت بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کرد و سوپاسی پێشمەرگە و پۆلیس وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بە گشتی کرد کە ئەرکی خۆیان سەرکەوتووانە بەجێگەیاند لە ڕەخساندنی زەمینەیەکی ئارام بۆ پرۆسەی دەنگدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەم، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ''لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کرد و سوپاسی پێشمەرگە و پۆلیس وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بە گشتی کرد کە ئەرکی خۆیان سەرکەوتووانە بەجێگەیاند لە ڕەخساندنی زەمینەیەکی ئارام بۆ پرۆسەی دەنگدان.''

لە راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، کە پێویستە نوێنەرانی کوردستان، لێرە بەدواوە، لە پەرلەمانی عێراق، بەیەکەوە یەکگرتوانە و بەهەماهەنگیی و یەکڕیزی، کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە شایستە ومافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، دور لە ململانێی ناوخۆیی.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان، راپۆرتێکی پێشکەش کردووە كە تایبەت بوو بە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین، بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون، راپۆرتێکی سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی چاکسازی و رێکخستنەوەی داهاتەکان لە هەرێمی کوردستان خستوەتەڕو، کە چەندین راسپاردەی تێدابوو بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە پێناو  بەکارهێنانەوەی بۆ خزمەتی گشتی وپڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە.

لە کۆتایی کۆبونەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی هەر یەک لە فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد، ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و  ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بۆ سەرپەرشتی و بەداواداچونی ئەو داوا یاساییانەی کە لە دادگای باڵای فیدرالی پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچون و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو داوایانە، بە ئاراستەی زامنکردنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان و داکۆکیکردن بە باشترین شێواز لە ماف ودەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێم، لە ڕێگای تیمی قانونی شارەزا، لە ژێر ڕێنمایی وسەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیران.


PM:04:24:13/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو