گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستیان به هێرش بۆسه‌ر كاروانه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی لۆجستیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ته‌قییه‌وه و سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كه زیانی گیانیی نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سنوری پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراق بۆ مبێكی چێندراو به كاروانه لۆجستییه‌كه‌ی ئه‌مریكاد ته‌قیوه‌ته‌وه كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی هه‌ڵگرتبوو.
هێرشی سه‌ر كاروانه لۆجستییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ناوبه‌ناو رووده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق كه ئه‌نجامه به‌راییه‌كه‌ی مشتومڕی له‌ناو لایه‌نه شیعه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران‌دا ناوه‌ته‌وه و لێ ناڕازین، ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشه بكرێته‌سه‌ر كاروانه لۆجستییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
PM:02:25:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت