به‌ڤیدیۆ..ئه‌و هۆڵه‌ی بۆ فیستڤاڵێكی سبه‌ینێ ئاماده‌كرابوو، سووتا
وێستگه نیوزـ
هۆڵی بۆنه و كۆنگره‌كان له میسر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاگری گرت، بڕیاربوو سبه‌نێ پێنجشه‌ممه فیستڤاڵی جونه‌ی سینه‌مایی له‌و هۆڵه‌دا ساز بكرێت.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی میسر یه‌كه‌م ڤیدیۆی سوتانی هۆڵه‌كه‌یان بڵاكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه دوای ماوه‌یه‌ك له كه‌وتنه‌وه، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه.
ئیداره‌ی فیستڤاڵه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری فیستڤاڵه‌كه سه‌لامه‌تن و داوای له رۆژنامه‌نوسانیش كرد كه ئاماده‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بن له‌وباره‌یه‌وه.
تائێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه نه‌زانراوه و بڕیاریش نه‌دراوه كه فیستڤاڵه‌كه ساز ده‌كرێت یان بۆ شوێنێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه.
PM:02:07:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 9020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت