کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئەو وێستگەیانەی بە دەستی دەژمێردرێنەوە 140 وێستگەن و هه‌ر له‌م هەفتەیەدا یەکلایی دەبێتەوە و ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنرێت.
ئاشكراشیكرد كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست دەکرێت بە ژماردنی دەستی وێستگەکانی بەری کەرخ و ڕەسافەی بەغدا و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پرۆسەکە کۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر ناوه‌ندی "ده‌نگ" كه تایبه‌ته به كاروباری هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاندبوو: كاندیده دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه له فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
ناوه‌نده‌كه باسی له‌وه كردبوو كه كه كاندیده سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی به‌سر و میسان و زیقار و واست و دیاله فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان خستوه‌ته‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌وه، ده‌شڵێت كه فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی كاندیده دۆڕاوه‌كان له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆمسیۆن گه‌یشتوه‌ته ئاستی كوشتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیتئلافی وه‌ته‌نییه‌ی كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاندوه: سوربونی كۆمسیۆنی باڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئێستا و جێگیركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه، عێراق ده‌خاته ئاژاوه‌یه‌كه‌وه كه باج و ئاكامه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.