ناوه‌ندێكی چاودێریی هه‌ڵبژاردن: فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن تا راده‌ی كوشتن له‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌دان
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی "ده‌نگ" كه تایبه‌ته به كاروباری هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند كه كاندیده دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه له فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
ناوه‌نده‌كه رایگه‌یاندوه كه كاندیده سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی به‌سر و میسان و زیقار و واست و دیاله فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان خستوه‌ته‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌وه.
ناوه‌ندی ده‌نگ ده‌ڵێت كه فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی كاندیده دۆڕاوه‌كان له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆمسیۆن گه‌یشتوه‌ته ئاستی كوشتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیتئلافی وه‌ته‌نییه‌ی كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاندوه: سوربونی كۆمسیۆنی باڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئێستا و جێگیركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه، عێراق ده‌خاته ئاژاوه‌یه‌كه‌وه كه باج و ئاكامه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، چه‌ند هێزی و لایه‌نێكی عێراقیی توڕه كردوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئێران نزیكن.
پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و هێزانه به ئاماده‌بونی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆبونه‌ته‌وه و وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كه‌ن.
PM:01:24:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت