رۆیته‌رز: رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان قائانی له به‌غدا بووه
وێستگه نیوزـ
دیپلۆماتكارێكی خۆرئاوا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه ئیسماعیل قائانی، جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق، له به‌غدا بووه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره رایگه‌یاندوه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستیان، قائانی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبه شیعه‌كان بووه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كراوه و مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بووه كه هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌وان سه‌خت بووه ئه‌و كوتله‌یه پێكبهێنن.
به ئاشكرا هه‌ریه‌ك له تاران و به‌غدا ره‌تیانكرده‌وه كه ئیسماعیل قائانی هاتبێته عێراق، به‌ڵام دوو سه‌رچاوه‌ی ئێرانی كه ئاژانسی رۆیته‌ر په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردون، ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردوه‌ته‌وه كه قائانی له به‌غدا بووه.
سه‌ركرده‌ی گروپێكی چه‌كداری عێراق كه نزیك و هاوپه‌یمانی ئێرانه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه "ئه‌گه‌ر پێویست بكات په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێز ده‌به‌ن" بۆئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆیان له هه‌ڵبژاردنێكدا له‌ده‌ست نه‌ده‌ن كه ئه‌و گروپه به ساخته‌ی ده‌زانێت.
سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه وتویه‌تی "ئێستا رێگه‌ی یاسایان گرتوه‌ته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ری نه‌گرت، ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌مان كار ده‌كه‌ن كه له‌كاتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كاندا كردویانه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكا بڵاویكردبوه‌وه كه موقته‌دا سه‌در توشی ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی ركابه‌ری سیاسییه شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران ده‌بێته‌وه و رایگه‌یاندوه كه ئه‌و سیاسیانه‌ی سه‌ربه ئێران ده‌یانه‌وێت عێراق بكه‌وێته ژێر ركێفی تارانه‌وه.
له دوو رۆژی رابردودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه ھاوپەیمانی فەتح، به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری کە باڵی سیاسییی حه‌شدی شه‌عبیشە، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دووچاری شکستێکی گەورە بووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، خۆی گەیاندوه‌تە بەغدا.
دوای ده‌نگۆی هاتنی قائانی، موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كه زۆرترین كورسیی به‌ده‌ستهێناوه، ھۆشداریی داوه لە یاریكردن و گۆرانکاری بە ئەنجامه‌كانی ھەڵبژاردن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه موشریق عەباس، ڕاوێژکاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویەتی، "لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ بەرپرسێکی بیانی سەردانی عێراقی نەکردوە".
لە سەرەتای ساڵی 2020دا، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە بۆردوومانێکی ئەمریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ئیسماعیل قائانی کرایە فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس و جێگره‌وه‌ی سوله‌یمانی
PM:12:31:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت