كۆمسیۆن لێدوانێكی مه‌ترسیداری دا: راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای مانگی 11
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند به‌هۆی كاتی پێشكه‌شكردنی سكاڵا و پێداچونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆن و هاوكات بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه له‌وانه‌یه راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن بكه‌وێته 20 رۆژی دیكه.
عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و لێدوانه‌یدا راشیگه‌یاندوه كه له‌وانه‌یه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌دا بێت كه ئێستا كۆمسیۆن بۆ ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوو رایگه‌یاندووه.
وتیشی "ئه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان بۆخۆیان حسابیان كردووه له به‌ده‌ستهێنانی كورسی له په‌رله‌ماندا، لای كۆمسیۆن جیاوازه، چونكه ناكرێت چوار كه‌س له یه‌ك بازنه‌دا كه هه‌ر چواریان سه‌ربه یه‌ك كوتله بن، به براوه و سه‌ركه‌وتوو حساب بكرێن، له‌م حاڵه‌ته‌دا كۆمسیۆن ئه‌وه‌یان لا ده‌بات كه كه‌مترین ده‌نگی هێناوه و ده‌نگه‌كانی ده‌دات به ژنێكی كۆتا كه له‌وانه‌یه له حزبێكی دیكه بێت، ئه‌وكاره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات تا رێژه‌ی كۆتا بپارێزێت كه 25%ی بۆ دیاریكراوه".
عیماد جه‌میل ده‌ڵێت "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هێشتا كۆتایی نین و كۆمسیۆن پابه‌ند نییه به‌و ئه‌نجامانه‌ی كه حزب و لایه‌نه‌كان خۆیان رایانگه‌یاندووه، ئه‌وه كاری كۆمسیۆنه و تائێستاش خۆی ژماره‌ی براوه‌كان و ناوه‌كانیان و ژماره‌ی كورسییه‌كانی رانه‌گه‌یاندووه",
به‌وته‌ی جه‌میل له‌وانه‌یه راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، بكه‌وێته 20 رۆژی دیكه و سه‌ره‌تای مانگی 11 و له‌وانه‌شه ئه‌نجامه‌كان گۆڕانكاریی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا بێت.
AM:10:54:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 13556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت