ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە بایەخدان بە دۆخی ئەفغانستان


وێستگە نیوز- 

ئەمریکا لە کۆشکی سپیەوە ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پابەندبوون بە بەڵێنەکانی لە بایەخدان بە دۆخی ئەفغانستان و کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێگا دیپلۆماتیی، مرۆیی و ئابوورییەکان بۆ پاڵپشتیی کردنی خەڵکی ئەفغانستان".

کۆشکی سپی لە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرکردەکانی G20، كە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئەفغانستان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەوە کراوەتەوە، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە بەڵێنەکانی لە بایەخدان بە دۆخی ئەفغانستان و کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێگا دیپلۆماتیی، مرۆیی و ئابوورییەکان بۆ پاڵپشتیی کردنی خەڵکی ئەو وڵاتە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە جگە لە سەرکردەی وڵاتانی G20، وڵاتە میوانەکان و دامەزراوە ئابوریی و داراییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و سەرکردەکان، جەختیان لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییه‌كان و داعش و دابینکردنی دەرچەیەکی پارێزراو بۆ ئەو ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێبھێڵن، کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سەرکردەکانی G20 پابەندی خۆیان بە بەڵێنەکانیان لە بارەی گەیاندنی راستەوخۆی ھاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ئەفغانستان لە رێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە و پاراستنی مافە سەرەکییەکانی ژنان، منداڵانی کچ و کەمایەتییەکان و سەرجەم ئەفغانییەکان نوێ کردووەتەوە.


PM:11:23:12/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو