سایتی کۆمسیۆن ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی لە پێگەکەی لابرد


وێستگە نیوز_

سایتی فەرمی کۆمسیۆن، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە پێگەگەی لابرد، ئەوەش بۆ لێکۆڵینەوە لە دەنگی زیاتر لە هەشت هەزار وێستگەی دەنگدان.


ئەمشەو 12ی تشرینی یەکەمی 2021، ناوەندی هەواڵی نیشتمانی لە عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆکاری لێکۆڵینەوە لە دەنگی هەشت هەزار و 547 ناوەندی دەنگدان ماڵپەری فەرمی کۆموسیۆن ئەنجامی بازنەکانی دەنگدانی سەرجەم پارێزگاکانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لابردووە.


هاوکات ناوەندەکە لەزاری بەرپرسێکی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، "لەپاش پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندی تێبیینی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆ و شەکوای لایەنە بەشدارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن، دووبارە کۆی ئەنجامەکان وەک قۆناغی کۆتایی بڵاودەکرێتەوە".

لە هەرێمی کوردستان هەریەک لە پارتی، یەکێتی و کۆمەڵ بەجیا و لەچەند بازنەیەکی هەڵبژاردن شەکوا و سكاڵایان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن داوە، لە عێراقیش چەند لایەنێکی سیاسی ناڕازین، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، كه‌ فه‌تح ده‌ستبه‌رداری ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نابێت و وتی "سه‌رلێتێكچون له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان هه‌بووه‌".


PM:10:33:12/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 8988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو