كاندیده‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن چه‌ندیان پاره‌ خه‌رج كردوه‌

‌یەکێک لە کاندیدەکان

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ناوه‌نده‌كانی چاودێری و میدیاكانی عێراقه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ بایه‌خ به‌ كاندیده‌ براوه‌كان نه‌درا، به‌ڵكو ناوی دیارترین ئه‌و كاندیده‌ دۆڕاوانه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10ی ئه‌م مانگه‌دا ملیۆنان دۆلاریان خه‌رج كردوه‌.

ناوه‌ند "ده‌نگ" كه‌ ناوه‌ندێكی عێراقیه‌ و بایه‌خ به‌ كاروباری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌دات، ناوی دیارترین كاندیده‌ دۆڕاوه‌كان و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاندیده‌كه‌ بۆ بانگه‌شه‌ خه‌رجی كردوه‌:

1- عه‌مار حه‌مدانی، كاندیدی سه‌ربه‌خۆ – 2 ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردوه‌ و نه‌شبوو به‌ په‌رله‌مانتار.


2- حەمەد موسەوە، حزبی مەدەنی - 3 ملیۆن دۆلاری خەرج کردوە


3- هەیسەم جبوری، کاندیدی پارێزگای بەغدا - زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری خەرج کردوە


4- سارە، کچەکەی ئەیاد عەلاوی لە ئیئتلافی وەتەنیە- زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری خەرج کردوە


5- ئاراس حەبیب، کاندیدی کۆتای فەیلییەکان لە پارێزگای واست - زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلاری خەرج کردوە


6- عەبدولحسێن عەبتان، سەرۆکی گردبونەوەی (اقتدار الوطن) - زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری خەرج کردوە.


7- قوتەیبە جبوری، هاوپەیمانیی عەزم - 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری خەرج کردووە.


8- خەڵەف عەبدولسەمەد، کاندیدی نوری مالیکی -دەوڵەتی یاسا - زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.


9- خالید ئەسەد، هاوپەیمانیی (العمق الوطنی)- زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.


10- ئوسامە نوجێفی، کاندیدی موسڵ - زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلاری خەرج کردوە


11- سەلمان جومەیلی، هاوپەیمانیی عەزم، زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە و دەڵێن تەنها 12 دەنگی هێناوە.


12- محەمەد کەربولی، کاندید لە پارێزگای ئەنبار - زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.


13- سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی عێراق - زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.


14- بەها ئەعرەجی، کاندیدی سەربەخۆ -  زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.


15- قاسم فەهداوی، هاوپەیمانیی عەزم - زیاترلە 3 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.


16- حسێن عەنگوشی، کاندیدی دیوانیە - زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری خەرج کردووە.


17- خالید عوبێدی، وەزیری بەرگریی پێشوتری عێراق، زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.


18- زافر عانی، کاندیدی سونەکان و سیاسەتمەداری عێراق - زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری خەرج کردووە.


PM:09:04:12/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 13744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو