هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عامری هه‌ڕه‌شه ده‌كات: ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و واز له ده‌نگه‌كانمان ناهێنین
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی
وێستگه نیوزـ
هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری كه هێزێكی نزیك له ئێرانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه فه‌تح ده‌ستبه‌رداری ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نابێت و وتی "سه‌رلێتێكچون له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هه‌بووه و وتی "بەڵگەمان هەیە کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوو بووین".
به‌وته‌ی ئه‌سه‌دی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی هاوپه‌یمانیی فه‌تح نه‌خراوه‌ته سه‌ر كۆی ده‌نگه‌كانی و ئه‌مه‌ش سه‌رلێتێكچونه و ده‌بێت خێرا دركی پێ بكرێت.
هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه باڵی سیاسیی حه‌شدی شه‌عبییه و خاوه‌نی گروپی چه‌كداری رێكخراوی به‌دره، له هه‌ڵبژاردنی پێشوو 48 كورسیی هه‌بوه و له‌م هه‌ڵبژاردنه كورسییه‌كانی بۆ 14 كه‌میكردوه.
PM:08:20:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت