به‌وێنه‌و ڤیدیۆ..له‌داخی ده‌رنه‌چونی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاندیدێكی عه‌بادی رێگه‌ی كه‌ركوكی داخست
وێستگه نیوزـ
كاندیدێكی سه‌ربه هاوپه‌یمانیی (هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی) رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی هاتوچۆی نێوان كه‌ركوك و به‌غدایان داخست.
كاندیده‌كه ناوی (ریاز عه‌باس ته‌میمی) له بازنه‌ی 3ی قه‌زای خالس خۆی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ڵبژاردوه، عه‌بادیش خۆی دابووه پاڵ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و پێكه‌وه هاوپه‌یمانیی (هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی)یان پێكهێنابوو.
ته‌میمی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست بهێنێت و ببێته په‌رله‌مانتاری خولی نوێ، به‌وهۆیه‌شه‌وه لایه‌نگره‌كانی ئه‌و كاندیده ده‌رنه‌چوه، هاتنه سه‌ر شه‌قام و رێگای نێوان كه‌ركوك و به‌غدایان په‌كخست و بوونه‌هۆی په‌ككه‌وتنی هاتوچۆ له‌سه‌ر ێگاكه.
PM:06:36:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت