شاسوار عەبدولواحید بۆ وێستگەنیوز: دەنگی خەڵکمان بردوە نەک دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان

‌شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ


وێستگە نیوز_لەنیا بەختیار

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "لە دوای ڕوخانی سەدامەوە ئەم هەڵبژاردنە پاکترینیان بووە"، ئەو ئاماژە بەوەشدەکات، "لەئێستاوە کاردەکەین بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم ببینە هێزی یەکەم".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە وێستگە نیوز ئامادەی بوو، وتیشی، "ئەگەر خەڵکێکی زۆرتر بڕۆشتایە بۆ دەنگدان نەوەی نوێ دەبووە هێزی یەکەم"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرچەندە ئەم هەڵبژاردنە لەچاو هەڵبژاردنی پێشوودا خەڵک زیاتر چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان".

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەمجارە سەد لە 100 متمانەمان بە کاندیدە دەرچووەکانمان هەیە ودەزانین کە چوونە بەغدا کارێک ناکەن ببێتە مایەی زیانگەیاندن بە خەڵکی کوردستان"، ئەو وتیشی، " ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکەین بۆ پۆست و وەزارەت بەڵام پۆژە هەبێت بۆ مووچە، کەرکوک و حکومڕانی ئەو ئامادەین بۆ گفتوگۆ".

شاسوار عەبدولواعید، ئەوەشیخستەڕوو، "ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکەین بۆ پۆست و بۆ وەزارەت، بەڵام پرۆژەی کوردی هەبێت بۆ مووچە، کەرکوک و پێشمەرگە ئەوە ئامادەین بۆ گفتوگۆ"،  ئەماژەی بەوەشکرد،"سەرۆککۆماری عێراق کورد بێت یان نا یەک دینار نایەتە گیرفانی هیچ هاوڵاتییەکی کورد و کەرکوکیش ناگەڕێتەوە نێو ئیدارەی هەرێمی کوردستان".

دەربارەی ئەو قسانەی کە دەوترێ، نەوەی نوێ دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان-ی بردووە، شاسوار عەبدولواحید لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری وێستگە نیوز وتی، "دەنگی خەڵکمان بردوە نەک دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان".

کلیک بکە بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە/



PM:06:18:12/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 5096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو