بڕیارێكی نوێی كۆمسیۆن: ده‌نگه‌كانی 3 هه‌زار و 100 وێستگه به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا سندوقه‌كانی 3 هه‌زار و 100 وێستگه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، 200 له‌و سندوقانه به‌ر وێستگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ون کە کێشەی تەکنیکیان بۆ دروست بووە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه بڕیار دراوه ده‌نگه‌كانی 3 هه‌زار و 100 وێستگه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه كه ده‌كاته 6%ی ده‌نگی ئه‌و وێستگانه‌ی كه له رۆژی ده‌نگاندا ئامێره‌كانیان له‌كاركه‌وتون.
كۆمسیۆن ده‌ڵێت كه كۆی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی كه ده‌ژمێردرێنه‌وه، 60 هه‌زار ده‌نگه كه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش بووه، ده‌شڵێت ئه‌نجامه به‌راییه‌كان به راپۆرتی ئه‌لیكترۆنی و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی كه پێشتر كراوه، هاوشێوه بوون و ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك رووبدات ئه‌و بڕیار ده‌درێت ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی بژمێردرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه وێستگه نیوز ده‌ستی كه‌وتووه، 200 سندوق له سندوقی ئه‌و وێستگانه كه كۆمسیۆنی باڵا بڕیاری داوه به‌ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه، بەر سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەوێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ش هی ئه‌و سندوقانه‌ن كه له رۆژی ده‌نگداندا كێشه‌ی ته‌كنیكیان بۆ دروست ببوو.
PM:05:50:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 7144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت