سه‌در كه‌وته جموجوڵ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت..له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ین
وێستگه نیوزـ
دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ره‌وتی سه‌در به‌نیازه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه گه‌وره‌كان هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت و حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت.
ره‌وتی سه‌در له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بووه‌ته خاوه‌نی 74 كورسیی په‌رله‌مانی و گه‌وره‌ترین هێزی خاوه‌ن كورسییه كه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی بكه‌وێته ئه‌ستۆ، عیسا حسێن، ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه بۆئه‌وه‌ی رێگه له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بگرێت، كۆمسیۆن به‌زوویی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند و موقته‌دا سه‌دریش له تویته‌كانیدا چه‌ندین جار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه نابێت وڵاتانی ده‌ره‌كی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ره‌وتی سه‌در ئاشكراشیكرد كه ره‌وته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت كه ئه‌نجامی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، وه‌ك هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی وه‌ك حاكم زاملی و حه‌سه‌ن كه‌عبی كه به‌به‌هێزی هاتونه‌ته په‌ره‌له‌مانه‌وه.
عیسام حسێن باسی له‌وه‌شكرد كه ره‌وتی سه‌در زۆر له كاره‌كانی كۆمسیۆن رازییه و ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌و 74 كورسییه، 10 كورسیشی به‌ده‌ست بهێنایه، گله‌یی له كاره‌كانی كۆمسیۆن نه‌ده‌كرد.
PM:05:18:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 24940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت