به‌وێنه‌و ڤیدیۆ..كیم جۆنگ ئون به‌شێوه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وت
کیم جۆنگ ئون
وێستگه نیوزـ
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌رنجی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشا كه وتارێكی له‌یادی دامه‌زراندنی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار پێشكه‌ش كرد.
كیم ئه‌مجاره سه‌رنجه‌كه به قسه سه‌یره‌كانی بۆخۆی رانه‌كێشا، به‌ڵكو به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی به ستایلێكی جیاواز و نوێوه له‌و هۆڵه گه‌وره و گرانبه‌هایه‌دا ده‌ركه‌وتوه، كیم جووتێك نه‌عل و گۆره‌وییه‌كی ره‌شی له‌پێدا بووه، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌موان پرسیار بكه‌ن بۆچی كیم نه‌علی له‌پێدایه.
رۆژنامه‌نوس كۆلین سویركۆ، په‌یامنێری كه‌ناڵی NK كه باره‌گاكه‌ی له سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوره، تێبینیی ئه‌وه‌ی كردوه كه سه‌رۆكی كۆریای باكور نه‌علی له‌پێدایه، چاودێران ده‌ڵێن هۆكاره‌كه هه‌رچییه‌ك بێت، كیم بایه‌خ به ته‌ندورستیی خۆی ده‌دات و ئه‌وه‌تا هه‌ندێك له كێشی دابه‌زاندوه.
رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی باشور ده‌ڵێت كه ئێستا كیم زۆر خۆی ده‌پارێزێت به‌تایبه‌ت له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌م ماوه‌یه سه‌رقاڵی بایه‌ختدانه به ته‌ندروستیی خۆی.
PM:04:41:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت