یه‌كێتی له نه‌ینه‌وا كاندیدێكی تری سه‌ركه‌وت
وێستگه نیوز ـ
لە سنووری پارێزگای نەینەوا سێ كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان بۆ پەرلەمانی عیراق سەركەوتنیان بەدەستهێنا و كارگێڕی مه‌ڵه‌به‌ندی ئه‌و حزبه‌ش له نه‌ینه‌وا زانیاری زیاتر ده‌دات.
غەیاس سورچی، كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: لە سنووری بازنەكانی پارێزگای نەینەوا سێ كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان كە هەرسێكیان ژنن و یەكێتین سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
وتیشی: "لەبازنەی یه‌كی نەینەوا ئەحلام رەمەزان فەتاح كاكەیی بە 4910 دەنگ سەركەوتووە، هەروەها لەبازنەی دووی نەینەوا رۆنزا زیاد سەیدو بەگ، بە 5840 سەركەوتنی بەدەستهێناوە بۆ پەرلەمان".
لەبارەی كاندیدی سێیەمیشه‌وه وتویه‌تی: "لە بازنەی چواری نەینەواش عەزیزە عەبدولعەزیز كامل بریڤكانی، زیاتر لە شه‌ش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی كێشەی تەكنیكی كۆمسیۆنەوە كە ئێستا ئەنجامەكان لەلایه‌ن كۆمسیۆنەوە راگەیەنراوە 3241 دەنگی بۆ هەژماركراوە، بۆیە وەك هاوپەیمانی كوردستان سكاڵامان لەكۆمسیۆن تۆماركردوە".
غەیاس سورچی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "لەلایەن كۆمسۆنیشەوە پێمانڕاگەیەنراوە كە ئەوەی روویداوە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بووە، بەڵام ئەو كاندیدەش بۆ پەرلەمان سەردەكەوێت و بەوەش هاوپەیمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا سێ كاندیدی سەردەكەوێت".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا توانیویه‌تی 17 كورسی به ده‌ستبهێنێت، به یه‌كلا بوونه‌وه‌ی ئه‌م كورسیه‌ش ده‌بێته خاوه‌نی 18 كورسی په‌رله‌مانی عیراق.
PM:03:01:12/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 58324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت