یوسرا ڕەجەب ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ لەفراکسیۆنەکەی دووریخستەوە چەند دەنگی هێنا؟

‌یوسرا ڕەجەب کەمر


وێستگەنیوز-

یوسرا ڕەجەب کەمر، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق کەمانگی ئازاری ساڵی 2020 جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەفراکسیۆنەکە دووریخستەوە، بۆ هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەم لەبازنەی پێنجی پاریزگای سلێمانی وەک سەربەخۆ خۆی کاندید کردبوو، بەڵام لەو هەڵبژاردنەدا 259 دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگی پێویستی بۆ بوون پەرلەمانتار بەدەستنەهێنا.

یوسرا ڕەجەب بۆ هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەم وەک کاندیدی سەربەخۆ لەبازنەی پێنجی پاریزگای سلێمانی کە پێکهاتووە لە (کەلار، چەمچەماڵ، کفری و دەربەندیخان) خۆی کاندید کردبوو، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان 259 دەنگی بەدەستهێناوە.

مانگی نیسانی ساڵی 2018 جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ تەڤگەری ئازادی هاوپەیمانیەتییەکیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، ئەو هاوپەیمانییەش چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا، یوسرا ڕەجەب لەسەر پشکی تەڤگەری ئازادی بووە ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق.

18ی ئازاری ساڵی 2020 جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،  هاوپەیمانی نێوان ئەوان و تەڤگەری ئازادی تەنها بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی عێراق بووە و لە ئێستادا بەیەکەوە کار ناکەن، بۆیە "پەرلەمانتار یوسرا رەجەب لەمەودوا تەنها نوێنەرایەتی خۆی و حزبەکەی (تەڤگەری ئازادی) دەکات".


AM:10:31:12/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 27492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو