نرخی نەوت لە 84 دۆلار نزیک دەبێتەوە
کێڵگەیەکی نەوت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت لەبازارەکانی وزە لەجیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاست و نرخی ههر بهرمیلێك نهوتی برێنت بهڕێژهی 0.18% بهرزبونهوهی بهخۆیهوه بینی و گهیشته 83.83 دۆلار و بهرمیلێك نهوتی تهكساسیش به 80.66 دۆلار مامهڵهی پێوهكرا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی بونی پێشمەرجی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و زیادبونی خواست لەسەر نەوت کە هاوکاتە لەگەڵ بوژانەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت لەبازارەکانی وزە لەجیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاست و نرخی ههر بهرمیلێك نهوتی برێنت لە 84 دۆلار نزیک دەبێتەوە.
بەرزبونەوەی بەهای نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئاسایی بونەوەی ژیان لەزۆرێک لەوڵاتان و کرانەوەی سەرجەم ناوچە گەشتیاری و کارگە و دامەزراوە پیشەسازییەکان کە بەتێکرا خواستیان لەسەر نەوت زیادکردوە، بەجۆرێک ماوەی زیاتر لە حەوت هەفتەیە بەهای نەوت بەبەردەوامی بەرزدەبێتەوە.
لای خۆیەوە کارۆلین باین، راوێژکاری ئابوری لەدامەزراوەی ئیکۆنومیکس رایگەیاند، پێشبیی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیاتربێت و دەگاتە بەرزترین ئاست، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022ەوە جارێکی دیکە خواست لەسەر ئەو وزەیە رو لەدابەزین دەکات.
AM:08:32:12/10/2021
ئهم بابهته 1400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت