سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌نگدان له هه‌رێم
وێستگه نیوزـ
له رۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای سوپرایزه سیاسییه‌كان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین كۆمێنت و وێنه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره نوسراوه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به توانجه گاڵته ئامێزه‌كانیان هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و هه‌ڵوێستی كاندیده‌كان ده‌ربڕیووه، زۆرێك له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدان شتی سه‌یریان نوسیوه وه‌ك بڵێی گاڵته‌یان به پرۆسه‌كه بێت و هیوایان به هه‌ڵبژاردن نه‌مابێت.
وێستگه نیوز هه‌ندێك له‌و توانجانه‌ی وه‌رگرتوه و به‌و ده‌قه وه‌ك خۆی بڵاوی ده‌كاته‌وه كه نوسراوه:
- وەرە زەلام تەماح بکەیتە دەنگی کاکە حەمە وەک ئەوە وایە نانی هەتیو بخۆیت😁
کاکه حه‌مه ئازیزه❤️
- به‌س بزانم ئه‌مه ترشی خواردوه یان ده‌نگی داوه
- زۆر ناخۆشە دۆڕابیت و شارەوانیش تەلەفۆنت بۆ بکات بلێ تا دوو ڕۆژی‌تر لافیتەکانت کۆبکەرەوە
- چاودێرێکی گۆڕان لە بنکەیەک شەش کەبابی خواردوە پێنج دەنگیان هێناوە..
-
بوومەلەزی ئــــەم جارە بە نـــــۆ پلەی رێختر لە بزوتنەوی گۆرانی داوو مۆمەکەی کوژاندەو دەنگدەرانی یەکێتیش هەستیان قێ کردوە
زۆربەهێزبوو لە هەولێر.. برادەران لای ئێوە جەند پلەی رێختر بوو
- ئەرێ وە ک بزانن ئەو پیاوە دەمی گەیشت بە ژنی دوەم کە ژنەکەی وتی ئەگەر دەربچم ژنی دوەم دێنم بۆ مێردەکەم؟؟؟
- ئەیزانی دەرناچێت بۆیە ئەیوت دەرچم ژنی دووەم ئەهێنم بۆ پیاوەکەم
😂هههههه 😂
نەیخۆی تاڵە😁😁😁
- ئه‌رێ ئه‌و كاندیده‌ی وتی دوو بتڵ غاز له هه‌ولێر ده‌كه‌مه پێنج هه‌زار چی لێهات؟
كێ ده‌زانی چه‌ند ده‌نگی هینا ؟
- کارمەندانی کۆمیسۆن لە بێ ئیشیاندا خەریکی زەمکردنی خەسویانن.
😂😂😂
دەنگدەرێک: هێرش محەمەد - لیستی پیاوە قۆزەکە
هێرش محەمەد بەمجۆرە وەڵامی داوەتەوە
ئەم حوکمەتە هەر بۆ ئەوە باشە پێی ڕابوێری ...
ئەتوانم سوێندی یاساییتان بۆ بخۆم فشارم لە هیچ هاوڵاتییەک نەکردووە دەنگم پێ بدا و بە مۆبایلەکەی وێنەی دەنگدان و کارتی دەنگدانەکەیم بۆ بگرێت.
دیارە هاوڵاتیان خۆیان بە حەزی خۆیان ئەم کارەیان ئەنجام داوەو خۆیان بە بەڵگەوە بۆیان ناردووم تا کۆمسیۆن نەتوانن ئامارەکان بە ویستی خۆیان بگۆڕن لە بەرژەوەندی چەند لایەنێکی نزیک لە خۆیان، من سوپاسیان دەکەم.
وەلەو من تاقەتی دەوامم نییە و بەشدار نابم لەو مەهزەلەخانەیە، چونکە من ڕۆژانە سەعات دووی دوانیوەڕۆ هەڵەسم لە خەو، ئەنجا هەرچەند سەیری چوار ساڵی ئایندەی عێراق و کوردستان ئەکەم، هەستەکەم هەر خەوەکە باشترە.
لە کۆتاییدا سوپاسی ئەو هاوڵاتیانە دەکەم کە نەچوون بۆ دەنگ دان و ئەو هاوڵاتیانەشی کە چوونەتە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگیان نەداوە بە نەیارەکانم و کارتەکانیان سووتاندووە.
هەروەها سوپاسی بێ پایانم بۆ تەواوی ئەو کەسانەی کە متمانەی خۆیان بە من بەخشیوە و بە بەڵگەوە دەنگەکانی خۆیان بۆ ناردووم، هیوادارم لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ڕێژەی دەنگەکانم بەرزتر ببێتەوە و دەنگدەری زیاتر متمانەی خۆیانم پێ ببەخشن.
ئیتر سوپاس
زۆرێک دەنگیان داوە بە مێسی-یاریزانی ئێستای پاریس سان جێرمان و ئێستای بەرشەلۆنە
دەنگدەرێکی دیکە: وەڵا من چوم مۆرەکەم دزی
رۆژنامەنووس بەهێز حسێن لەبارەی کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نوسیویەتی:
دەنگدەرێک: رووی بابی هەمووتان رەش بێت
نوسراوی کەسێک لەسەر لیستی دەنگدان: "هەموتان بەقوربانی یەک تاک قۆنەرەی ژنەکەم بن"
نوری گەرمیانی
محسن چاوشی
PM:11:16:11/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 21380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت