كاندیدێك ته‌نها یه‌ك ملیۆن و نیوی له بانگه‌شه‌دا خه‌رج كرد و ده‌ریشچوو
وێستگه نیوزـ
ئه‌م كاندیده خه‌ڵكی شاری نه‌جه‌فه و ناوی (محه‌مه‌د عه‌نوز)ه و راوێژكارێكی یاساییه، میدیاكانی عێراق ده‌ڵێن كه عه‌نوز ته‌نها یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری له بانگه‌شه‌كه‌یدا خه‌رج كردوه و 15 هه‌زار ده‌نگی له بازنه‌كه‌ی خۆیدا هێناوه.
عه‌نوز ده‌نگی یه‌كه‌می سه‌ر بازنه‌كه‌ی بووه و میدیاكانی عێراق ده‌ڵێن كه ناوبراو نه ملیشیا و سوپای ئه‌لیكترۆنیی هه‌یه، ده‌مانچه‌شی به‌سه‌ر هه‌ندێك شێخ و سه‌رۆك هۆز دابه‌ش نه‌كردوه، وه‌ك هه‌ندێكیش 100 مه‌ڕی سه‌رنه‌بڕیووه، كورته‌نامه‌شی بۆ كه‌س نه‌ناردوه و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش خۆی نمایش نه‌كردوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو وه‌ك هه‌ندێك ملیاران دنیاری بۆ كڕینی ده‌نگ خه‌رج نه‌كردوه.
عه‌نوز له‌سه‌ر پۆسته‌ر و رێكلامه‌كه‌ی نوسیبوی " ده‌نگت ئه‌ستۆی خۆته، ئه‌ستۆشت كه‌رامه‌تته، ئه‌ستۆت لێ و ئه‌ستۆشمان نافرۆشین، به‌ڵكو به‌رگری له كه‌رامه‌تت ده‌كه‌ین چونكه كه‌رامه‌تتان له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه‌دا".
PM:10:53:11/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 24796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت