حه‌كیم: په‌شیمانم هاوپه‌یمانیم له‌گه‌ڵ عه‌بادیدا كرد
عەبادی و حەکیم
وێستگه نیوزـ
هاوپه‌یمانیی (هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی) له‌نێوان عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و حه‌یده‌ر عه‌بادی (سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر) بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق پێكهاتبوو، له پرۆسه‌كه‌دا عه‌بادی نه‌یتوانی ده‌نگی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری هاوپه‌یمانێتییه‌كه كه سه‌ربه عه‌مار حه‌كیمه به میدیاكانی عێراقی وتوه" په‌شیمانین له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌ستنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌گه‌ڵ كوتله‌یه‌كی لاوازی وه‌ك نه‌سر كه كاریگه‌ریی خراپی بۆسه‌ر ده‌نگده‌رانمان هه‌بوو".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه " نوێنه‌ره‌كانیان له بنكه‌كانی ده‌نگدان پێیان وتون كه ره‌وته‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم له‌نێوان 25 بۆ 30 كورسیی به‌ته‌نها به‌ده‌ستهێناوه و هاوپه‌یمانێتیییه‌كه‌ی عه‌بادی ته‌نها 3 بۆ 4 كورسیی بردوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ره‌وتی حیكمه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018، ته‌نها 19 كورسیی هه‌بووه و عه‌بادی خاوه‌نی 42 كورسی بووه و له‌و ژماره زۆره‌وه ئێستا بۆ 4 كورسی دابه‌زیوه.
PM:07:21:11/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 6856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت