حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هاتنی جێگره‌وه‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ بەغدا و ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردن رونكردنه‌وه ده‌دات
ئیسماعیل قائانی
وێستگه نیوزـ
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه ھاوپەیمانی فەتح، به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری کە باڵی سیاسییی حه‌شدی شه‌عبیشە، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دووچاری شکستێکی گەورە بووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، خۆی گەیاندوه‌تە بەغدا.
دوای ده‌نگۆی هاتنی قائانی، موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كه زۆرترین كورسیی به‌ده‌ستهێناوه، ھۆشداریی داوه لە یاریكردن و گۆرانکاری بە ئەنجامه‌كانی ھەڵبژاردن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه موشریق عەباس، ڕاوێژکاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویەتی، "لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ بەرپرسێکی بیانی سەردانی عێراقی نەکردوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له راگه‌یاندنی عێراق ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه گوایه "ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی شیعە و سەرکردەی گرووپەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە."
لە سەرەتای ساڵی 2020دا، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە بۆردوومانێکی ئەمریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ئیسماعیل قائانی کرایە فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس و جێگره‌وه‌ی سوله‌یمانی.
PM:06:48:11/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت