وێنه‌كانی جێگره‌كه‌ی به‌غدادی بڵاوكرایه‌وه..ئه‌مڕۆ كازمی رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركراوه
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه تۆڕی هه‌واڵگری عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكیی ئه‌نجامدا و جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی له‌ناوچوی رێكخراوی داعش ده‌ستگیركردوه، ده‌زگای هه‌واڵگری وێنه‌كانی ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
كازمی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: له‌و كاته‌وه‌ی كه چاوی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاگابوون بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی (سامی جاسم) كه سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی دارایی رێكخراوی داعش بوو.
کازمی ئاماژەی بەوەشدا، سامی جاسم جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، دامەزرێنەر و کەسی یەکەمی پێشووی گروپی چەکداری داعش، بووە.
راگەیەندراوەکەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، لەدوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری بەغدا دەنگیدا، مستەفا کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد "رۆژی دووشەممە، مژدەیەکی خۆش رادەگەیەنن".
PM:05:19:11/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت