هه‌ڵمه‌تی لابردنی رێكلامه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوزـ
شاره‌وانیی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستیكرد به لابردنی رێكلامه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌و شاره.
عه‌لا موعن، ئه‌مینداری به‌غدا سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانیی سنوری پایته‌ختی راسپارد ده‌ست به لابردنی رێكلامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ناوبراو هه‌ر دوای داخستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركردوه.
ئه‌مینداری به‌غدا راشیگه‌یاندوه كه ده‌ستكردن به لابردنی رێكلامه‌كان له په‌رۆشیی ئه‌مینداریه‌ته بۆ پاراستنی سیمای شارستانیی پایته‌خت.
PM:05:08:11/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت