مەلا بەختیار: خەڵک نەهاتووە بۆ دەنگدان ئەمە ڕەخنەیە

‌مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و بەرژەوەندی یەکێتی

وێستگە نیوز_

مەلا بەختیار دەڵێت، "هەڵبژاردن  تارادەیەک نەخشە بنچینەییەکەی ئێستای عێراق ناگۆڕێت" دەشڵێت، "دەبێت هێزە سیاسییەکان تێبگەن ئەو رێژە زۆرەی خەڵک نەهاتووە بۆ دەنگدان ڕەخنەیە".


مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و بەرژەوەندی یەکێتی ئەمرۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 وتی، " لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەیوەندی هەرێم و بەغدا تا رادەیەک باشتر دەکات"م ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت هێزە سیاسییەکان تێبگەن خەڵک نەهاتووە بۆ دەنگدان ڕەخنەیە".

ئەوەشیخستەڕوو، "گفتوگۆیەکی جدی بۆ دەستوور و نەوت و پێشمەرگە و قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی کورد کاری بۆ بکرێت و هێزە کوردییەکان بە کۆمەڵێک باڵا و بە یەک ئەدا ئاراستە بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن".

کلیک بکە/


PM:02:32:10/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت