ئیمارات ڤیزای گەشتیاری بۆ پێنج ساڵ دەداتە ئەم کەسانە


وێستگەنیوز-

دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات رایگەیاند، سەرجەم گەشتیارانی بیانی دەتوانن داوای ڤیزای گەشتیاری بۆ پێنج ساڵ بکەن و دەبێت ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات هەژمارێکی بانکی هەبێت کە 4 هەزار دۆلاری تێدابێت و بەڵگەنامەی بیمەی تەندروستی، پاسپۆرت و وێنەیەکی رەونگاو رەنگ پێشکەشی دەستەکەیان بکات.

دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بڕیارەکە هەموو کەسێکی بیانی دەگرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەتوانێت گەشت بۆ وڵاتەکەیان بکات، بەمەرجێک دەبێت لەهەر ساڵێکدا لانی کەم 90 رۆژ لەئیمارات بمێنێتەوە و نابێت ماوەی مانەوەکەشی لە وڵاتەکەیان لە 180 رۆژ لە هەر ساڵێکدا زیاتر بێت.

ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات بکەن و پێداویستییەکان پێشکەش بکەن.


PM:12:40:10/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 7704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت