پەیامنێری وێستگەنیوز: گرفت بۆ پەنجەمۆری سەعدی پیرە دروست بوو

‌سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

وێستگە نیوز_

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر لەکاتی دەنگدان کێشە بۆ پەنجەمۆری دەنگدانی دروست بوو بەوهۆیەوە نەیتوانی دەنگ بدات.


نەبەز ڕەشاد، پەیامنێری وێستگە نیوز لە هەولێر، ئەمرۆ یەکشەممە  10ی تشرینی یەکەم رایگەیاند، بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدانەوە سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەیتوانیوە دەنگ بدات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، کە سەعدی پیرە ئەنجامیدا، دەربارەی بەشداری خەڵک ئاماژەی بەوەکرد، " ئەگەر پێشتر بوترایە خەتا لایەنە سیاسییەکانن ئێستا ئامێرەکانی دەنگدانن".

هاوکات لە کۆنگرەکەدا و لە میانی وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری وێستگە نیوز سەعدی پیرە دەربارەی پۆستی سەرۆککۆمار، وتی، " عورفێک لە عێراق هەیە کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد، پەرلەمان بۆ سوننە و سەرۆکوەزیران بۆ شیعە دەبێت".

دەربارەی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن یەکێتیەوە، پیرە وتی، " نازانم بۆ بۆ یەکێتی نەبێت".


 


AM:10:47:10/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 6448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت