فه‌ره‌نسا..فڕۆكه‌وانێك ده‌ستگیر كرا كه پیلانی داناوه هێرشێكی خۆكوژی بكات
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا فڕۆكه‌وانێكیان ده‌ستگیر كرد كه به‌نیاز بوه له چه‌ند رۆژی داهاتودا فڕۆكه‌كه‌ی به كڵێسایه‌كی مێژویی پاریسی پایته‌ختدا بته‌قێنێته‌وه.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه كه فڕۆكه‌وانه‌كه به‌نیاز بوه فڕۆكه‌كه‌ی به كڵێسای نۆتردامی مێژویی له پاریسی پایته‌خت بته‌قێنێته‌وه.
ده‌شڵێن كه هاوڕێیه‌كی فڕۆكه‌وانه‌كه لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی له نیازی ئه‌و كه‌سه ئاگادار كردوه‌ته‌وه و دوای ده‌ستگیركردنیشی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه بۆ زانینی ئه‌وه‌ی بزانرێت كه ئایا هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌رونیی هه‌یه یان نا.
رۆژنامه‌ی لوپاریزیان-ی فه‌ره‌نسا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاریس هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان به‌جدی وه‌رگرتوه و فڕۆكه‌وانه‌كه فڕۆكه‌یه‌كی بچوكی له جۆری "سیسنا" هه‌بوه كه فڕۆكه‌یه‌كی چوار نه‌فه‌ریی یه‌ك بزوێنه‌ری كلاسیكیه و ده‌ستگیركراوه‌كه له‌كاته به‌تاڵه‌كانیدا لێی خوڕیووه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردوه كه ئه‌و كه‌سه باری ده‌رونیی ته‌واو نییه و نه‌خۆشه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه كحولییه‌كان هه‌یه و له هه‌مانكاتیشدا كێشه‌ی دارایی هه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساش له‌كاتێكدا ده‌ستگیریان كردوه كه له‌ناو كڵێسای سان سۆلیبس خه‌ریكی نوێژ و نزا بوه و بوتڵه ویسكییه‌كیش له ته‌نیشتییه‌وه بووه.
PM:06:40:09/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت