یەکەم سەرۆککۆماری پاش شۆڕشی ئێران کۆچی دوایکرد

‌ئەبو حەسەن بەنی سەدر

وێستگە نیوز_

یەکەم سەرۆککۆماری پاش شۆڕشی ئێران لە تەمەنی 89 ساڵیدا و لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆچی دوایکرد.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکان، ئەمڕۆ شەممە ئەبو حەسەن بەنی سەدر، یەکەم سەرۆککۆماری پاش شۆڕشی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

لە ساڵی 1979 بەنی سەدر وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بوو، ساڵانی 1980 بۆ 1981 بووە سەرۆککۆمار و  لە سەرەتای شەڕی ئێران و عێراق لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە خیانەتکار تۆمەتبار کرا. 



PM:12:02:09/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو