نرخی نەوت دابەزی
بەرهەمهێنانی نەوت
وێستگە نیوز_
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 82 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەم نرخەش بەراورد بە دوێنێ هەینی، نرخی ئەمرۆی نەوت بۆ یەک بەرمیل زیاتر لە نیو دۆلار دابەزیوە.
ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 79 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
AM:08:49:09/10/2021
ئهم بابهته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت