بەرێوەبەرێکی بنکەی دەنگدان: ئەمرۆ ئەنجامی دەنگدان ئاشکراناکرێت
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری بنکەی عەنکاوە
وێستگە نیوز_ نەبەز ڕەشاد
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری بنکەی عەنکاوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، وتی، "ئەمرۆ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا ناکرێت"، دەربارەی نەبوونی ناوی هێزە ئەمنییەکان لە بنکەکانی دەنگدان دەڵێت، "گرفتەکە تەکنیکییە پێدەچێت لە بنکەیەکی دیکە ناوی هەمان کەس هەبێت کە مافی دەنگدانی هەیە".
سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان، ئاماژەی بەوەکرد، " لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدان بە کارابوونی ئامێری دەنگدان دەستیپێکردووە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە ڕاستەوخۆ ئامێرەکان ناکارا ئەبن و ماوەی دەنگدان درێژناکرێتەوە".
AM:09:28:08/10/2021
ئهم بابهته 1388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت