به‌له‌مه‌كانی ئێران رێگرییان له كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا كرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران چه‌ند دیمه‌نێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت كه به‌له‌مه‌كانی سوپای پاسدار له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بدا رێگرییان له كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا كرد.
دیمه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێرانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و پیشانی ده‌دات كه به‌له‌مه خێراكانی سوپای پاسداران شوێن كه‌شتییه‌كی جه‌نگی كه‌وتون كه ئاڵای ئه‌مریكای پێوه‌یه.
له ڤیدیۆه‌كه‌دا ده‌نگێك ده‌بیسترێت كه به زمانی فارسی ده‌ڵێت "به‌رده‌وام ده‌بین له راوه‌دونانتان"، بێ ئه‌وه‌ی روونبكرێته‌وه ئه‌و روداوه كه‌ی رویداوه.
له‌سه‌ر راوه‌دونانه‌كه، تیمۆسی هۆكینز، وته‌بێژی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه باره‌گاكه‌ی له به‌حره‌ینه، رایگه‌یاندوه كه ئاگاداری هیچ روداوێكی نائارام و مه‌ترسیداری ئێران نییه كه له‌م دوو رۆژه‌ی رابردوودا روویدا بێت و له چه‌ند مانگی رابردوشدا ئه‌م یه‌كه‌م جاره ئێران باس له روداوێكی له‌وجۆره بكات.
PM:06:22:07/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت