زانایه‌كی سه‌نگاپوره پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنایه‌كی نوێ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
پرۆفیسۆرێكی زانكۆی Duke-NUی ئه‌مریكی بۆ بواری پزیشكی له سه‌نگاپور پێشبینی ده‌كات كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له مرۆڤه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و له جۆرێكی گۆڕدراوی نوێ‌دا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و دوباره توشی مرۆڤ ببێته‌وه.
رۆژنامه‌ی The Straits Times له‌زاری پرۆفسیۆر وانگ لینڤا، زانای سه‌نگاپوری بڵاویكردوه‌ته‌وه كه جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی په‌تایه‌كی نوێدایه و زاناكه ناوی ڤایرۆسی په‌تاكه‌ی ناو ناوه Sars-CoV-3.
رونیشی كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه كاتێك دروست ده‌بێت كه كۆرۆناكه‌ی ئێستا له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و دواتر دووباره دەچێتەوە گیانی مرۆڤ و له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا بڵاوده‌بێه‌وه.
وانگ پێی وایه كه كۆرۆناكه‌ی ئێستا Sars-CoV-2 له شه‌مشه‌مه كوێره‌وه بۆ مرۆڤ گواسترابێته‌وه، چونكه شه‌مشه‌مه كوێره زۆرترین گیانداره كه له كیشوه‌ری ئاسیا هه‌بێت، هاوكات پێشی وایه گیاندارێكی وه‌ك "مێرووخۆر" هۆكاری گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا بێت بۆ مرۆڤ.
PM:06:00:07/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت