به یه‌ك قسه‌ی پوتن كه به ئه‌ردۆغانی وت، 5 جه‌نڕاڵ و 600 عه‌قید ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
پوتن و ئەردۆغان
وێستگه نیوزـ
له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه "پوتن چی به ئه‌ردۆغان وت تا 5 جه‌نڕاڵ و 600 عه‌قیدی توركیا ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه؟"، نوسه‌رێكی روسیا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكردوه كه هۆكاره‌كه چی بووه.
ئه‌لێكسی سیتنیكۆڤ، نوسه‌ری روسیا بۆ رۆژنامه‌ی سڤۆبۆدنایا بریسا-ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكردوه كه گه‌وره جه‌نڕاڵ و به‌رپرسانی سه‌ربازی كه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له سوریا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌نیازی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش زیادبونی گرژییه‌كانی شاری ئیدلبه له سوریا و دروستبونی پرسیارێكی زۆره له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر دیمه‌شق.
باسی له‌وه‌شكردوه كه گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كانی توركیا له 5 جه‌نڕاڵ و 600 عه‌قید به‌كۆمه‌ڵ له‌پڕ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی ئه‌زمون و رابردویه‌كی پیشه‌یین، خۆ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به كوده‌تاكه‌ی ته‌مموزی 2015ه‌وه نییه، به‌ڵكو قسه‌یه‌كی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا بوه به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا.
نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێت قسه‌كه وه‌ك ئه‌وه وابوه پوتن به ئه‌ردۆغان بڵێت "ئه‌و شه‌ش بنكه سه‌ربازییه‌ی توركیا له ئیدلب لاببه، ئه‌گه‌رنا سه‌ربازه‌كانت روبه‌ڕوی مه‌رگێكی راسته‌قینه ده‌بنه‌وه"، قسه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نێوان ئیدلب و سه‌راقیبه له خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه كه رێ"ه بۆ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌وه هێرش بكه‌ن و روبه‌ڕوی سه‌ربازانی توركیا ببنه‌وه‌و له داهاتودا ناوچه‌كه رزگار بكه‌نه‌وه.
ئه‌لێكسی سیتنیكۆڤ وای شرۆڤه كردوه كه ئه‌م قسه‌یه‌ی پوتن مانای ئه‌وه‌یه چیتر مۆسكۆ پێویستی به هاوكاریی توركیا نه‌ماوه بۆ شاری ئیدلب و ده‌بێت ئه‌ردۆغان بنكه و سه‌ربازه‌كانی بباته‌وه وڵاتی خۆی.
پوتن ئه‌م قسه‌یه‌ی له مۆسكۆ به ئه‌ردۆغان وت، كه ئه‌ردۆغانیش گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره و هیچ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌و گه‌وره ئه‌فسه‌رانه نه‌گۆڕدرا، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه پوتن و ئه‌ردۆغان رێكنه‌كه‌وتون.
ده‌شڵێت كه رێكنه‌كه‌وتنی پوتن و ئه‌ردۆغان وایكردوه جارێ هێرشی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د له‌پێناو رزگاركردنی شاری ئیدلب و شكاندنی سوپای توركیا دوابكه‌وێت، ئه‌و گه‌وره ئه‌فسرانه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌ئێستاوه وازبهێنن تا دواتر له‌سه‌ر شكان و شكستهێنانیان له سوریا، روبه‌ڕوی سازی یاسایی و دادگا نه‌بنه‌وه.
PM:03:15:06/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 16332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت