بانکی ناوەندی عیراق رێژەی دۆلاری فرۆشراوی لە بازاڕەکاندا بەرزکردەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
بانکی ناوەندی عیراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەمەش رێژەی 30٪ دراوی فرۆشراوی خۆی بەرزکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عیراق بڕی 208 ملیۆن و 818 هەزار و 800 دۆلاری بە نرخی هه‌زار و 460 دیناری عیراقی خستە بازاڕەوە.

بەراورد بە دوێنی، بڕی دۆلاری فرۆشراوی بانکی ناوەندی کە گەیشتە 160 ملیۆن و 734 هەزار دۆلار، بە رێژە 30٪ ئەمڕۆ دۆلاری فرۆشراوی بانکەکە زیادیکردووە.

کڕیارانی دۆلار مامەڵەیان بە بڕی 164 ملیۆن و 298 هەزار و 800 دۆلاریان بۆ پشتیوانیکردنی هەژماری بانکییان لە دەرەوە و ئاڵوگۆڕپێکردنی بە مەبەستی بازرگانی.

لەو بڕە پارەیەش، 44 ملیۆن و 520 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی لەناوخۆی وڵاتدا ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، حکومەتی‌ عیراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە 118 ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ 145 ھەزار دینار.

هاوکات، چەندین جار بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و جێگیرکردنی نرخەکەی، بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری لەبازاڕەکاندا بەرزکردووەتەوە.


PM:02:50:06/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 5484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت